کەپڵە نوێیەکەی پیکێ 12 ساڵ لە خۆی بچووکترە

 

رووداو دیجیتاڵ

جیرارد پیکێ جارێکی دیکە بووەوە مژاری گەرمی رۆژنامەکان، یاریزانە ئیسپانییەکەی بارسێلۆنا دوای 3 جیابوونەوەی لە شاکیر کەپڵێکی نوێی گرتووە کە 12 ساڵ لە خۆی بچووکترە.
 
پیکێ لە مۆندیالی 2010ـەوە پەیوەندیی لەگەڵ شاکیرای ئەستێرەی بەنێوبانگی کۆڵۆمبی هەبووە، خاوەنی دوو منداڵان بە ناوەکانی ساشا و میلان، بەڵام سێ مانگ لەمەوبەر لەیەکدی جیابوونەوە و جیهان پێیانەوە سەرقاڵبوو.
 
ئێستا پیکێ هاوڕێیەکی نوێی دۆزیووەتەوە، ناوی کچەکە کلارا چیا مارتییە، تەمەنی تەنیا 23 ساڵە و 12 ساڵ لە جێرارد پیکێ بچووکترە.
 
کچەکە خوێندکارە لە پەیوەندییە گشتییەکان، لە کۆمپانیای کۆسمۆس کاردەکات کە ئەو کۆمپانیایە فیلیمی جێرارد پیکێ بەرهەم دەهێنێت و دەکرێت لەرێگەی ئەو کۆمپانیایەوە یەکدیان ناسیبێت. 
 
پیکێ و کلارا لە فێستیڤاڵی سامەرفێست سێردانیا لە ئیسپانیا لەگەڵ پیکێی 35 ساڵ بینراوە، کە بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا دەستی خستووەتە سەر شانی کچەکە و دەیەوێت ماچی بکات.
 
وێنەکانی پیکێ و کچە قژ زەردەکە بەخێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە و زۆرترین کاردانەوەی دروستکردووە.