تۆماس توخێل بە فەرمی وادەی یەکلابوونەوەی نەیماری راگەیاند

24-08-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن نەیمار خولی فەرەنسا
A+ A-

رووداو - هەولێر

تۆماس توخێلی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان هەڵوێستی یانەکەی بۆ بەشداریکردن یان نەکردنی نەیمار داسێلڤا لە یاری داهاتووی یانەکەیان راگەیاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا پێش دەستپێکردنی یارییان بەرامبەر تولوز کە سبەی لە گەڕی دووەمی خولی فەرەنسا ئەنجامدەدرێت، تۆماس توخێل گوتی، نەیمار بەتەواوی بۆ یاریکردن ئامادەیە.

توخێل دەڵێت نەیمار ئەم هەفتەیە بە تەواوی و سەرجەم مەشق و راهێنانەکانی بەبێ هیچ کێشەیەک ئەنجامداوە و بۆ یاریکردن ئامادەیە، بەڵام ئەو هێشتا کێشەکانی لەگەڵ یانەکەماندا ماوە، ئەگەر بێت و کێشەکانی چارەسەر بکرێت ئەوا یاریدەکات، ئەگەر کێشەکانیش چارەسەر نەکرێن نەیمار بەشدار نابێت و سبەی بە فەرمی ئەوە یەکلایی دەبێتەوە.

نەیمار ئێستا بە رژدی لەلایەن هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا کاری لەسەر دەکرێت و هەردوو یانە دەیانەوێت ئەو یاریزانە ببەنە یانەکەیان، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرجەم دەستەوارەکان رەتکراونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە