بریاریی زیندانیکردن بۆ رۆبێرتۆ کارلۆس دەرچوو


رووداو - هەولێر

رۆبێرتۆ کارلۆس، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریی زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.

بەهۆی نەدانی شایستە داراییەکان و مافەکانی باربرا تۆرلێری هاوژینی و منداڵەکانی دادگای ریۆ دی جانیرۆ بڕیاریی زیندانیکردنی بەرگریکەرە بەرازیلییەکەی بۆ ماوەی سێ مانگ راگەیاندووە.

کارلۆس یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی بەرازیلە و لە کیشوەری ئاسیا و ئۆقیانووس بالیۆزی یانەی ریال مەدریدە و ئێستاش لە ئیسپانییە.