بۆتافۆگۆ له‌ قۆناخى هه‌شت نزیك ده‌بێته‌وه‌

24-08-2013
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن بەرازیل
A+ A-


 یانەی بۆتافۆگۆ زیاتر نزیک بوەووە لەگەیشتن بەقۆناخی هەشتی جامی بەرازیل دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئەتلەتیکۆ مینێرۆ بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ.

 لەیاری چوونی قۆناخی شانزەدا بۆتافۆگۆ لەیاریگای ماراکانای بەناوبانگ میوانداری مینیرۆی پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرێس کرد و سەرەتاش یانەی میوان گۆڵی یەکەمی لەرێگەی مارکۆس رۆکا تۆمار کرد.

گۆڵەکانی بۆتافۆگۆ لەرێگەی یاریزانان لۆدێریۆ و لیۆناردۆ سێلڤا و رافایل مارکوێس و ڤیتینیۆ تۆمار کران و گۆڵی دووەمی مینیرۆش لەرێگەی گویلهێرمێ تۆمار کرا.

یاری گەڕانەوە ،لە رۆژی چوار شەممەی داهاتوو لە یاریگەی بێلۆ هۆریزۆنتێ ئەنجام دەدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە