ڤیدیۆ؛ خولی بەرازیل.. بۆتافۆگۆ 2 خاڵی لەدەستدا

24-07-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by MAURO PIMENTEL / AFP
Photo by MAURO PIMENTEL / AFP
نیشانەکردن خولی بەرازیل بۆتافۆگۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆتافۆگۆ، پێشەنگی خولی تۆپی پێی بەرازیل، دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، بەڵام پارێزگاری لە پێشەنگییەکەی کرد.
 
بۆتافۆگۆ لە گەڕی 16ـی خولی بەرزایلدا بووە میوانی یانەی سانتۆس و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەگەڵیدا یەکسان بوو.
 
سانتۆس لە خولەکی 24ـدا بە گۆڵێک کە مارکۆس لیۆناردۆ دوای پاسێکی ژان لوکاس تۆماریکرد، پێشکەوتنی بەدەستهێنا.
 
مارکۆس لیۆناردۆ لە خولەکی هەشتا و یەکدا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
 
بۆتافۆگۆ خۆی بەدەستەو نەدا و لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا وەڵامی خۆی هەبوو، کاتێک تێکینۆ، لە خولەکی هەشتا و چواردا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 
دوای تەنیا 3 خولەکی دیکە، ئەدریلسۆن گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆتافۆگۆی تۆمارکرد و یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات و هەریەکێکیان خاڵێکی بەدەستهێنا.
 
بۆتافۆگۆ بە 40 خاڵ لە 16 یاریدا لە پلەی یەکەمی ریزبەندیدا مایەوە و 11 خاڵ لە پێش گرێمیۆی پلەی دووەمەوەیە، کە یارییەکی کەمترە.
 
لە کاتێکدا سانتۆس لە پلەی چواردەدایە و تەنیا 17 خاڵی لە 16 یارییدا کۆکردووەتەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە