مان سیتی گرێبەستی بینیامین مێندی راگەیاند و بووە گرانترین بەرگریکەر


رووداو - هەولێر


بەفەرمی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گواستنەوەی بینیامین مێندی، بەرگریکەری یانەی مۆناکۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئەو یاریزانە بووە گرانترین بەرگریکەر لە مێژوودا.

مانچێستەر سیتی کەمێک پێش ئێستا گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بەرامبەر 52 ملیۆن پاوەند بۆ ریزەکانی راگەیاند و یاریزانەکە بووە گرانترین بەرگریکەر لە مێژووی گواستنەوەی یاریزاناندا.

بێنیامین مێندی لەیانەی مانچێستەر سیتی درێسی ژمارە 22 دەپۆشێت و لە ساڵی 2016ەوە لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی یارییدەکات و 25 یاریی ئەنجامداوە.