ئێزگه‌ی كادینا سێرى ئیسپانى ئاشكراده‌كات كه هه‌ر له ئێستاوه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان لویس ئێنریكی راهێنه‌رى نوێی یانه‌ى به‌رشلۆنه‌و ئیداره‌ى ئه‌و یانه‌یه. رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌ڵێت "ئێنریكی په‌شیمانه له‌وه‌ى بووه‌ته راهێنه‌رى به‌رشلۆنه، چونكه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئیداره‌ى چاوچنۆكی به‌رشلۆنه فێڵی لێیكردووه".
به قسه‌ى ئێزگه‌ی كادینا سێر، كه له ئیسپانیا به سه‌رچاوه‌یه‌كى زۆر راستگۆ ناسراوه، كێشه‌یه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته نێوان لویس ئێنریكی و زۆبیزارێتاى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشیی به‌رشلۆنه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "به‌رشلۆنه له‌و به‌ڵێنانه په‌شیمان بووه‌ته‌وه كه به‌ر له مۆركردنى گرێبه‌ستى ئێنریكی پێیدابوون و نووسیویه‌تى "له‌ناو نووسینگه‌ى كامپ نودا ده‌نگه ده‌نگێكی زۆر له كۆبوونه‌وه‌ى ئێنریكی و زۆبیزارێتادا بیستراوه، كه تێیدا زۆبیزارێتا به ئێنریكی راگه‌یاندووه به‌رشلۆنه ناتوانێت له یه‌ككاتدا پاره‌یه‌كی زۆر له كڕینی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك خه‌رج بكات و ئێنریكیش پێیگوتووه ئه‌ى بۆچى به‌ڵێنتان پێداوم". ئه‌و ئێزگه‌یه زیاتر له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "ئێنریكی سه‌رى له‌وه سوڕماوه كه ئیداره‌ى به‌رشلۆنه دواى كه‌متر له 2 مانگێك له هه‌موو به‌ڵێنه‌كانى پاشگه‌زبووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش زۆبیزارێتا كه به‌ڵێنی پێدابوو هه‌موو داواكارییه‌كانى جێبه‌جێبكات، كه‌چى هه‌ر خۆی پێیگوتووه ناتوانین هه‌موو داواكارییه‌كانت جێبه‌جێبكه‌ین".
كادینا سێر باس له‌وه ده‌كات كه كۆكیی یاریزانى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هۆكارێكی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانى نێوان ئێنریكی و به‌رشلۆنه‌یه، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌هه‌ر نرخێك بێت كۆكی بێننه ریزه‌كانى به‌رشلۆنه، به‌ڵام ئیداره‌ى كه‌تالۆنی ئاماده نییه پاره‌یه‌كی زۆر به‌و یاریزانه بدات.
ئێنریك ماركیزى رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانیش له‌و باره‌وه هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئیداره‌ى به‌رشلۆنه‌و رایگه‌یاند كه ئیداره‌یه‌كی فێڵباز و چاوچنۆكه‌و هه‌میشه فێڵ له راهێنه‌ر و یاریزانه‌كانى ده‌كات و گوتى "ئیداره‌ى چاوچنۆكی به‌رشلۆنه فێڵبازه، لویس ئێنریكیش دوایین قوربانی فێڵه‌كانیه‌تى، بۆیه په‌شیمانه له وه‌رگرتنى پۆستى راهێنه‌رایه‌تى به‌رشلۆنه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ