رۆژی لەدایکبوونی تۆپی پێ

24-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
ئیحسان تاهیر

 

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە ساڵی 1987، خانمێکی ئەرجەنتینی بە ناوی سیلیا ئۆلیڤێرا چووە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی کوڕێکی ببێت. دوای چەند کاژێرێک باشترین یاریزانی مێژووی هێنایە سەر زەوی، کە دووبارەبوونەوەی یاریزانێکی وەک ئەو مەحاڵە.
 
ئەو رۆژە بووە رۆژی لەدایکبوونی تۆپی پێ
رۆژی لەدایکبوونی سیحر و جوانی تۆپی پێ 
رۆژی لەدایکبوونی وەزیری دڵخۆشیی و ئاسوودەیی هەوادارانی تۆپی پێ
ئەو منداڵە دیاری خوا بوو بۆ هاندەرانی تۆپی پێ
ئەو چیرۆکێکی نووسییەوە کە بۆ دەیان نەوەی داهاتوو دەگێڕدرێتەوە
ئەو چیرۆکەی خەریکە دەگاتە کۆتایی، کە بێگومان وەک مۆرینیۆ گوتوویەتی "ئەو رۆژەی مێسی واز لە یاری دێنیت، دەبێ ئێمەی هەوادارانی تۆپی پێ بۆ خۆمان زۆر بگریێین".
 
مێسی لاپەڕەیەک یان بەشێک نییە لە مێژووی تۆپی پێ، بەڵکو بۆ خۆی مێژووی تۆپی پێیە. تۆپی پێ دوو سەردەمی هەیە، سەردەمی پێش مێسی و دوای مێسی.
 
ئەوانەی لە سەردەمی لیۆدا ژیاون زۆر بە بەختن، چونکە هەموو هەفتە و هەموو رۆژێک چێژیان لە بلیمەتی و سیحر و هونەری ئەو وەرگرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە