رۆناڵدۆ هەڕەشە لە ئیدارەی مانچێستەر دەکات

24-06-2022
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
رووداو - هەولێر

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد، هۆشدارییەکی توندی بە ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە داوە و ئاگەداری کردوونەتەوە، بەم دۆخەی ئێستای یانەکە رازیی نابێت.
 
رۆژنامەیەکی پۆرتوگالی ئاشکرایکرد: "رۆناڵدۆ هۆشدارییەکی توندی بە ئیدارەی یانەکەی داوە، یان بەخێرایی لە بازاڕی گواستنەوە دەست بە جوڵە بکەن بۆ گواستنەوەی یاریزانان، یان لە یانەکە دەڕۆم".
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەستێرە پۆرتوگالییەکە، لە ئیدارەی یانەکە توڕەیە و لە جوڵە سستەکانی یانەکەی لە مێرکاتۆی هاوینە زۆر بێزارە، چونکە مانچێستەر هیچ گرێبەستێکی گرنگی لە بازاڕی گواستنەوە نەکردووە".
 
رۆژنامەکە دۆسییەی دارن نوونێزی وەکو یەکێک لە ئامانجەکانی مانچێستەر بە نموونە هێنانەوەتەوە کە بڕیاربوو نوونێز پەیوەندی بە مانچێستەرەوە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا پەیوەندیکرد بە یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی.
 
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن، یانەی بایرن میونشن لە ئەگەری رۆیشتنی رۆبەرت لێڤاندۆڤێسکی، ئامانجی یەکەمیان گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە بۆ یاریگەی ئالیانز ئارێنا. 
 
رۆناڵدۆ دوای تێپەڕبوونی 13 ساڵ بەسەر رۆیشتنی لە یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ ریال مەدرید، لە تەمەنی 37 ساڵی لە هاوینی 2021 گەڕایەوە ئۆڵدترافۆرد.
 
وەرزی رابردوو کریستیانۆ لەگەڵ مان یونایتد بە ئەنجامدانی 38 یاری، توانی 24 گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام یانەکەی هیچ نازناوێکی بەدەستنەهێنا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە