لویس ڤان خال، راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر هه‌ردوو ئه‌ستێره، لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی.
ڤان خال، ره‌خنه‌ی له مێسی گرت و به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه گیانی به‌كۆمه‌ڵی له‌لا نییه و له هه‌مانكاتدا دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی باشترین یاریزانی جیهانه.
ڤان خال، كه پێشتر راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتدیشی كردووه، گوتی "سه‌یری بارسێلۆنا بكه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و نازناوانه‌ی چامپیۆنزلیگ چه‌ندن كه یانه‌كه له‌گه‌ڵ مێسی به‌ده‌ستیهێناون؟ ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانه. سه‌یری پاریس سانجێرمانیش بكه‌ن و بزانن چه‌ند نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ نه‌یمار بردووه‌ته‌وه؟".
ڤان خال، هه‌روه‌ها گوتی "من مێسی و نه‌یمارم وه‌ك یاریزان خۆشده‌وێن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی به‌كۆمه‌ڵ، به‌ڕاستی له تۆپی پێدا هیچ شتێك گرنگتر نییه له تیپ".
ئه‌و گوتیشی "ئاماره‌كانی مێسی سه‌رسوڕهێنه‌رن، به‌ڵام ده‌بێ له خۆی بپرسێت بۆچی ساڵانێكه بارسێلۆنا نازناوی چامپیۆنزلیگ ناباته‌وه؟!".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یماریش بۆ بارسا، ڤان خال گوتی "له‌بیرمه نه‌یمار له بارسێلۆنا بۆ خزمه‌تی مێسی یاری ده‌كرد، من دژی نه‌یمار نیم، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له‌پێناو تیپه‌كه یاری ناكات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ