فێنارباخچە زڵاتان دەهێنێتە تورکیا

24-06-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن زڵاتان-بازاڕی گواستنەوە
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی فێنار باخچەی تورکی بە هێنانی ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی دەیەوێت لەم وەرزی گواستنەوەیەدا بۆمبێک بتەقێنێتەوە. 

ئەزیز یڵدرمی سەرۆکی یانەی فێنارباخچە خۆی ئامادەکردووە گرێبەستێک بخاتە بەردەم زڵاتان و لەم وەرزەدا هەموو تورکیا هەستێنێتە سەر پێ.

یڵدرم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە"لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی زڵاتاندا قسەم کردووە و گووتی پێم گەر لە تورکیا یاری بکات تەنیا بۆ فێنار یاری دەکات، هەروەها بەڵێنی دا گەر یانەیەکی تورکی داوای ئیبرا بکاتو بچێتە ئەوێ ئەوا 10 ملیۆن یۆرۆ دەداتە فێنار".

زڵاتان دوای مانچێستەریونایت بێ یانەیەوە، ئەو گرێبەستانەی تاوەکو ئێستا بۆی چووە ناگاتە گرێبەستەکەی مانیو، بۆیە یانەی کەنارییەکان دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت ئەستێرەکەی سوێد بهێنێتە تورکیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە