گالەری

24-05-2021
9 Photos
ئیحسان تاهیر

رووداو دیجیتال

یانەی لیل دوای چوار ساڵ کۆتایی بە باڵادەستیی یانەی پاریس سانجێرمان هێنا و نازناوی خولی فەرەنسای لە چنگ دەرهێنا.

یانەی لیل لە یارییەکی گرنگدا لە دوایین گەڕی لیگ وەندا، لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بە ئەنجامی 2 - 1 لە ئانژی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە، بە جیاوازی تەنیا خاڵێک لە پاریس سانجێرمانی دووەم.

پاریس سانجێرمانیش لەم گەڕەدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ستاد برێستی بردەوە، بەڵام بەس نەبوو بۆ ئەوەی بگاتەوە لیل، کە ئەمەی پاڵەوان 83 خاڵی کۆکردەوە و یانەی پاریسی 82 خاڵ.

لەدوای یارییەکە یاریزانانی لیل لەگەڵ هاندەرانیان رژانە سەر شەقامەکان و تاوەکو بەرەبەیان ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.