پاریس دەیەوێت ئیکاردی بەیەکجاری واژۆ بکات

رووداو - هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ماورۆ ئیکاردی بە یەکجاری بکڕێتەوە و یانەی ئینتەرمیلانیش رەتیدەکاتەوە.

دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ یانەکەی دەرکەوت، ئێستا پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەستی خواستنی ئیکاردی بکاتە یەکجاری، بەڵام ئینتەرمیلان داوای پارەیەکی زۆر دەکات.

پاریس 40 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی نیرازۆری کردووە، بەڵام ئینتەر داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات، یان بڕێک پارە و ئیدینسۆن کاڤانیش لە نێو گرێبەستەکەدا بێت.

لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ئەم گرێبەستەش ئینتەر ئیکاردی ناگەڕێنێتەوە یانەکەی و یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە نزیکترین یانەیە.

ماورۆ تەمەنی 27 ساڵە و وەرزی رابردوو بەهۆی چەند کێشەیەک لەگەڵ یانەکە بە خواستن رووی لە پاریس کرد و لە 28 یاریدا تاوەکو ئێستا 20 گۆڵی بۆ یانە پاریسییەکە تۆمارکردووە.