کریستانۆ رۆناڵدۆ بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی پۆرتوگال کرا

24-05-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

فێرناندۆ سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئاشکراکرد.

لە پێکهاتەکەدا هیچ سوپڕایزێک نییە و سەرجەم ئەو یاریزانانە بانگهێشتکراون کە پێشبینی دەکرا لە ریزی هەڵبژاردەکەدابن، لە سەرووی لیستەکەشدا ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس هاتووە.

پۆرتوگال لە نەیشن لیگدا لە قۆناخی پێشکۆتاییدایە و لەوێشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی سوێسرا یاریدەکات لە رۆژی پێنجی مانگی داهاتوودا، یاری دووەمیش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و هۆڵەندا دەبێت.

لە دوی ئاشکراکردنی ناوی یاریزانانی هەڵبژادەکەش، سانتۆسی راهێنەری پۆرتوگال گوتی، ئەم خولە یەکێکە لە قورسترین خولەکان، یاریزانانمان بە جۆرێک ئامادەدەکەین توانای ئەوەیان هەبێت بگەنە فایناڵ و لەوێشدا نازناوەکە بەدەستبهێنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە