رافایێل نادال یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد

24-05-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رافایێل نادال
A+ A-

رووداو – هەولێر

رافایێل نادالی ئیسپانی سەرکەوتنی یەکەمی لە پاڵەوانیەتی رۆڵاند گارۆسدا تۆمارکرد و گەیشتە قۆناخی دووەم.

نادال لە یاری یەکەمیدا رووبەڕووی تۆماس گرۆسی ئوسترالی بووە و وەک چاوەڕواندەکرا بەئاستێکی بەرزەوە و دەرکەوت و توانیی یارییەکە بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بباتەوە و خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانییەتەکە.

یارییەکە تەنیا کاژێرێک و 21 خولەک بەردەوامبوو و ماتادۆر یارییەکەی بە شەش یەک، شەش یەک و شەش یەک لە بەرژەوەندی خۆیدا کۆتایی هێنا.

نادال بە پاشای یاریگە گڵییەکان دادەنرێت و خاوەنی 9 نازناوی پاڵەوانیەتییەکەیە و هەوڵ بۆ بردنەوەی نازناوی دەیەم دەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە