ڤیدیۆ؛ فلامینگۆ یەکەم یاریی لەژێر سەرکردایەتی سامپاولی دۆڕاند

24-04-2023
ئیحسان تاهیر
خۆرخێ سامپاولی
خۆرخێ سامپاولی
نیشانەکردن خۆرخێ سامپاولی فلامینگۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی فلامینگۆ بە سەرکردایەتی خۆرخێ سامپاولی، راهێنەری ئەرجەنتینی، دووەم هەنگاوی لە وەرزی نوێی خولی بەرازیلیدا خراپ بوو، و بەرامبەر ئینتەرناسیۆناڵ دۆڕا.
 
لە گەڕی دووەمی یارییەکانی خولی بەرازیلدا، ئینتەرناسیۆناڵ لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری فلامینگۆی کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا.
 
نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و هەموو هێرشەکانی هەردوو یانە بێئاکام بوون، بەڵام لە نیوەی دووەمدا فلامینگۆ دەستپێشخەربوو، کاتێک لە خولەکی 63 لە رێگەی جێرسۆنەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
یانەی خاوەن یاریگە تەنیا 4 خولەکی پێویست بوو بە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆیدا، کە لەلایەن ماوریسیۆوە تۆمارکرا.
 
ئەوان بەوەندەش نەوەستان و هەمان یاریزان لە خولەکی هەشتی زیادکراودا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی و بردنەوەی تۆمارکرد. 
 
فلامینگۆ کە یاریی گەڕی یەکەمی بردبووەوە، ئێستا خاوەنی 3 خاڵە و پلەی حەوتەمی ریزبەندیی گرتووە، ئینتەرناسیۆناڵیش بە دوو یاری 4 خاڵی هەیە و پلەی پێنجەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە