ڤیدیۆ؛ بۆکا جۆنیۆرز بەردەوامە لەسەر لەدەستدانی خاڵ

24-04-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Luis ROBAYO / AFP
Photo by Luis ROBAYO / AFP
نیشانەکردن بۆکا جۆنیۆرز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بۆکا جونیۆرز، بەردەوامە لەسەر ئاست و ئەنجامە خراپەکانی و ئەمجارەش دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.
 
بۆکا بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ یانەی رۆزاریۆ سێنتڕاڵ یەکسانبوو، کە یانەکەی خۆرخی ئەلمیرۆن دوای ئەوەی دووجار لە ئەنجامەکە دواکەوت دەگەڕایەوە و ئەنجامەکەی یەکسان دەکردەوە.
 
بۆکای خاوەنی نازناوەکە، کە لە دوایین 7 یارییدا تەنیا یەکجار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەم یارییەشدا ئاستێکی باشی پێشکێش نەکرد و سێرجیۆ رۆمێرۆی گۆڵپارێز لە گێمی یەکەمدا رۆڵی سەرەکی بینی لە پاراستنی گۆڵەکەی لە چەندین هێرشی تیپی بەرامبەر، بەڵام لاوتارۆ جیاکۆنێ لە خولەکی 25 سەرکەوتوو بوو لە هەژاندی تۆڕی گۆڵی رۆمێرۆ.
 
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 64 مارتن بایرۆ بە لێدانێکی سەر سەرکەوتووبوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بۆ بۆکا جونیۆرز.
 
تەنیا دوای پێنج خولەک، ئەلیخۆ فێلیز جارێکی دیکە رۆزاریۆی پێشخستەوە و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 9ـی کاتی زیادکراودا، خۆرخی ڤیگال توانی بۆکا جونیۆرز لە شکستێکی دیکە رزگاربکات و گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکات.
 
بۆکا لە دوایین 8 یارییدا تەنیا 5 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە نێو 28 یانەدا، پلەی 18ـی ریزبەندی گرتووە.
 
لە کاتێکدا زنجیرەی نەدۆڕانەکانی رۆزاریۆ بۆ 7 یاری لەسەریەک درێژبووەوە، کە پلەی چوارەمی گرتووە و بە 7 خاڵ لە دوای ریڤەر پلێتی پێشەنگەوە دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە