ڤیدیۆ؛ لیۆنێل مێسی یەکەم نازناوی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بردەوە

24-04-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Alain JOCARD / AFP
Photo by Alain JOCARD / AFP
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی لیگ وەن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمان یەکەم نازناوی لەگەڵ یانەی پاریسی بەدەستهێنا، کە نازناوی لیگ وەنە.
 
یانەی پاریس سانجێرمان دوای یەکسانبوونی بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ یانەی لانس لە گەڕی 34ـی لیگ وەندا، پێشوەختە پاڵەوانبوونی خۆی لە خولەکەدا یەکلاییکردەوە، کە گۆڵی یانەی پاریسی لەو یارییەدا لە لایەن مێسییەوە تۆمارکرا.
 
لە هاوینی رابردوودا مێسی ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانەوە کرد، کە سەرەڕای ئەوەی ساڵێکی باشی بەڕێنەکرد، بەڵام توانی یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ یانە نوێیەکەی بەدەستبێنێت.
 
یانەی پاریس سانجێرمان بۆ جاری دەیەم نازناوی لیگ وەنی بردەوە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ سانت ئیتیان زۆرترینە لە مێژووی خولی فەرەنسادا.
 
لیۆنێل مێسی، بووە خاوەنی 11 نازناوی خول، کە پێشتر 10 نازناوی لالیگای لەگەڵ بارسێلۆنا بردووەتەوە، لەسەر ئاستی کەسیش لیۆنێل مێسی 39 نازناوی بەکۆمەڵی لەگەڵ بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.