ئەیسی میلان لە جامی ئیتاڵیا دەرکرا

24-04-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جامی ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو - هەولێر

لە جامی ئیتاڵیادا یانەی ئەیسی میلان لەسەر دەستی یانەی لازیۆ تووشی شکستبوو و ماڵئاوایی لە جامی ئیتاڵیا کرد.

لە قۆناخی پێشکۆتاییدا هەردوو یانە لە یاریگای سانسیرۆ رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و لازیۆ یارییەکەی بە گۆڵێكی بێوەڵام بردەوە.

تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە خولەکی 58دا لە رێگەی خواکین کۆریا تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە لازیۆ بە سوود وەرگرتن لە یەکسانبوونی بەبێ گۆڵی یاری چوون گەیشە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا و لەوێدا چاوەڕێی ئاتالانتا یان فیۆرێنتینا دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە