جامی سوپەری ئیسپانیا دەبرێتە سعودییە

24-04-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

گفتووگۆ لە نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و سعودییە دەستی پێکردووە بۆ گواستنەوەی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ ئەو وڵاتە.

 لە هەواڵێکی رۆژنامەی مارکادا هاتووە، سعودییە داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە لە ساڵی 2020 وە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت.

هەر بە گوێرەی هەواڵی مارکا، وڵاتی سعودییە بۆ ماوەی 6 ساڵ دەیەوێت ئەو پاڵەوانیێتیە لە وڵاتەکەی بەڕێوە بچێت کە بۆ هەر ساڵیک 30 ملیۆن یۆرۆ دەداتە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کە کۆی گشتی 180 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەم هەڵمەتە بە رووداوێکی گرنگ و کاریگەر دادەنێت بۆ  بەرەو پێشبردنی تۆپی پێی ئیسپانیا و بەبازاریکردن لە وڵاتە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە