تایبه‌ت به رووداوى وه‌رزشی
دیدار حامد، گۆڵچی یانه‌ى وه‌رزشیى ئارارات به (رووداوى وه‌رزشى) راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌رانى ناو یاریگه‌ى دهۆك سووكایه‌تى پێكراوه‌و ده‌شڵێت "به‌هۆى پێشكه‌شكردنى ئاستێكى به‌رز به‌رامبه‌ر یانه‌ى دهۆك، ئێمه بۆ ماوه‌ى زیاتر له كاژێرێك له‌ناو یاریگه‌دا ماینه‌وه‌و وێنهگرهكانیش زۆر جنێویان به من و به یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان دا".
هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و ئارارات له‌سه‌ر یاریگه‌ى دهۆك به ئه‌نجامى 2 گۆڵ یه‌كسان بوون، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه بووه هۆى دڵگرانی هانده‌رانى دهۆك و یارییه‌كه گرژى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستانیش به فه‌رمى یانه‌ى دهۆك و راهێنه‌ره‌كه‌ى سزا دا.
دیدار حامد، گۆڵچی ئارارات، له باره‌ى رووداوه‌كانى ئه‌و رۆژه، بۆ (رووداوى وه‌رزشی) دواو گوتى "له یارییه‌كه‌دا گرژى زۆر هه‌بوو، داوام له‌و منداڵه كرد كه تۆپه‌كه‌ى ده‌هێنایه‌وه، گوتم تۆپه‌كه زوو بهێنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك له وێنهگرهكانى ناو یاریگه‌كه زۆر به ناشیرینى وشه‌ى دوور له گیانى وه‌رزشیان ده‌رهه‌ق به من و شارى هه‌ولێر گوت، كه زۆر ئازاریان دام، دواى ئه‌وه‌ى ناوبژیوان و سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كه به‌م بارودۆخه‌یان زانى وێنهگرهكانیان دوورخسته‌وه، ئه‌وان گوتیان چۆن به قسه‌ى گۆڵچییه‌ك ده‌رمان ده‌كه‌ن؟ به‌ردیان هاوێشت و قسه‌ى زۆر ناشرینیان كرد".
دیدار حامد، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه تووڕه‌بوونى هانده‌رانى یانه‌ى دهۆك به‌هۆی ئه‌وه بوو كه یاریزانانى یانه‌ى ئارارات ئاستێكى به‌رزیان له یارییه‌كه‌دا پێشكه‌شكرد "منیش ئاستێكى زۆر به‌رزم پێشكه‌شكرد، بۆیه ئه‌وان به‌م ئاسته‌ى من تووڕه بوون، زۆر جنێویان به وه‌رزشى كوردستان و یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان و به منیش گوت".
دیدار حامد، ئه‌وه‌شی بۆ (رووداوى وه‌رزشی) ئاشكراكرد كه به‌رپرسێكی یانه‌ى دهۆك داواى لێكردووه له باره‌ى شه‌ڕه‌كه‌وه هیچ لێدوانێك نه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى تووشی سزادان نه‌بن "به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى سووكایهتییهكى زۆریان پێ‌كردم، ناچاربووم هه‌موو نهێنییه‌كان بۆ رووداوى وه‌رزشی ئاشكرا بكه‌م".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ