رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاهەنگی راستەقینەی پێشانی دانیمارکییەکاندا و بەبردنەوەیان لەو هەڵبژاردەیە خۆیان گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنسلیگ.
پۆرتوگال لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا یاریی گەڕانەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارک ئەنجامدا، لە خولەکی 6 کریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدانێکی سزای لەدەستدا و پۆرتوگالییەکانی نیگەرانکرد.
خولەکی 38 یواخیم ئاندێرسن بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و پۆرتوگال لە نیوەی یەکەمدا پێشکەوت.
لە خولەکی 56 راسموس کریستێنسن ئەنجامەکەی بۆ دانیمارک یەکسانکردەوە و گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی بۆ پۆرتوگال تۆمارکرد و یەکەم گۆڵی لە تەمەنی 40 ساڵیدا بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکرد.
دوای 4 خولەک لە گۆڵەکەی رۆناڵدۆ، کریستیان ئێریکسن ئەنجامەکەی بۆ دانیمارک یەکسانکردەوە.
خولەکی 86 فرانسیسکۆ ترینکاو پۆرتوگالی کردە خاوەنی سێ گۆڵ، ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی یەکسانکردەوە و یارییەکە چووە کاتی زیادکراو.
لە یەکەم خولەکی کاتی زیادکراودا ترینکاو گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی پۆرتوگالی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 115 گۆنچالۆ رامۆس بۆ جاری پێنجەم تۆڕی دانیمارکی هەژاند و پۆرتوگال یارییەکەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە و رۆناڵدۆ و هەڵبژاردەکەی گەیشتنە قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنسلیگ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ