ڤیدیۆ؛ یانەی ئاکرێ چووە پێشەنگی خولی کوردستان

24-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی ئاکرێ
یانەی ئاکرێ
نیشانەکردن یانەی ئاکرێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئاکرێ بردنەوەیەکی گەورە و مێژوویی بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر تۆمارکرد و چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی یانە نایابەکانی کوردستان.
 
لە رکابەرییەکانی خولی یانە نایابەکانی کوردستاندا، یانەی ئاکرێ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا لە گەڕی 26 میوانداریی پێشمەرگەی هەولێری کرد و یارییەکەی بە ئەنجامێکی گەورە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
دوای تەنیا 10 خولەک یارییکردن، عائد ئەنوەر، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئاکرێ تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
 
دوو خولەک بەسەر دەستپێکردنی نیوەی دووەمی یارییەکەدا تێپەڕی و عەلی فایەق گۆڵی دووەمی بۆ ئاکرێ تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 57 عەباس یابر، گۆڵپارێزی یانەی ئاکرێ لێدانێکی سزای دانا کامەران، هێرشبەری یانەی پێشمەرگەی هەولێری گەڕاندەوە و ورەیەکی زیاتری دایە یانەکەی.
 
عائد ئەنوەر لە خولەکی 79 ئاکرێی کردە خاوەنی سێ گۆڵ و یانەکەی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
 
لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا یانەی عەبدوڵڵا سەربەست، بەلێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ پێشمەرگەی هەولێر تۆمارکرد.
 
ئاکرێ یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی نایابی کوردستان و دەیەوێت رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی خولەکە بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).