یانەی ئامەدسپۆر دواکەوتنی بۆ بردنەوەیەکی گەورە گۆڕی

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان، دواکەوتنی بۆ بردنەوەیەکی گەورە گۆڕی و سێ خاڵی گرنگی لە رکابەرییەکانی خولی پلە دووی تورکیادا بەدەستهێنا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 30ـی خولی پلە دووی تورکیا و لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئامەدسپۆر لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی ئەرزنجانسپۆری کرد و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
 
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا لە خولەکی 58 کوبیلای یەلماز گۆڵێکی بۆ یانەی ئەرزنجان تۆمارکرد و یانەی ئامەدسپۆر دواکەوت.
 
دوای تەنیا دوو خولەک لەو گۆڵە مەرت چاپەر ئەنجامەکەی بۆ ئامەد یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
پێنج خولەکی دیکە تێپەڕی و بەرک ئیسماعیل گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئامەدسپۆر تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست.
 
لە خولەکی 77 چەکدار ئورهان بۆ جاری سێیەم تۆڕی یانەی میوانی هەژاند، ئامەدسپۆر بووە خاوەنی سێ گۆڵ.
 
لە دوایین خولەکی یارییەکەدا ڤەلی چەتین گۆڵی چوارەمی بۆ ئامەدسپۆر تۆمارکرد، خاوەن یاریگە یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
 
بەبردنەوەی ئەم یارییە ئامەدسپۆر لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمی خولی پلە دووی تورکیا بووە خاوەنی 68 خاڵ.