لێدوانی نوێی ئەنچێلۆتی لەبارەی ریال مەدرید و ئێمباپێ

 
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی و یانەی ریال مەدرید هۆکاری رەتکردنەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل ئاشکرا دەکات و دەڵێت "زۆر دڵخۆشم لە ریال مەدریدم."
 
ئەنچێلۆتی لەلێدوانێکی نوێدا بە تۆڕی سکای سپۆرتسی ئیتاڵیی راگەیاند، چونکە لە مەدرید هەستێکی باشم هەیە و لە دۆخێکی باشدام، بارودۆخێکی نایابم هەیە."
 
راهێنەری یانەی شاهانە زیاتر دەڵێت "زۆر دڵخۆشم لە مەدرید و راهێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید، زۆر زۆر دڵخۆشم."
 
پرسیار لە کارلۆ کرا، تۆ لە ریال مەدرید دڵخۆشیت و ئێستاش ئێمباپێ دێت، ئەمە راستە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "لەبیرت بێت گرنگترین شت ریال مەدریدە، یانەیەکی گەورەیە و شانازی دەکەم کە راهێنەری یانەکەم."
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "میلان و ریال مەدرید دوو یانەی مێژوویین، دوو یانەن کە زیاتر لە هەموو یانەکانی دیکە نازناوی چامپیۆنزلیگیان بردووەتەوە، من زۆر بەبەختم کە راهێنەرایەتیی ئەو دوو یانەیەم کردووە."
 
ئەنچێلۆتی لەکاتێکدا ئەم قسانە دەکات، پێشتر زۆر نزیکبوو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، چەندینجار فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە و یاریزانەکانی لەبارەی کارلۆوە قسەیانکرد، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکە نەکرا و کارلۆ ئەنچێلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نوێکردەوە.