سانتۆس؛ رۆناڵدۆ بە رەخنە ناڕووخێت

فێرناندۆ سانتۆس راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال رایگەیاند ئەو رەخنانەی ئاڕاستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکرێن، هیچ کاریگەریەکی لەسەر ورەی ئەو هێرشبەرە نییە و ئامادەیە رۆژی چوارشەممەبۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر ئازەربایجان لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەوروپا، لە سەدا سەد هەوڵەکانی لەگەڵ تیمی نیشتمانی پێشکەش بکات.

رۆناڵدۆ بووە بابەتی رەخنە لەدوای چوونەدەرەوەی یۆڤێنتۆس لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناخی 16 ی ئەم مانگە لەسەر دەستی پۆرتۆ کە بە جیاوازی گۆڵ کرایە دەرەوە.

سانتۆس گوتی: "کاتێک کریستیانۆ لەتیمی نیشتمانیدایە، هەمیشە بەهەمان ورە و هەمان حەماسەت و هەمان خواستەوە ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردەکەی. رۆناڵدۆ بە رەخنە ناڕووخێت".

هەروەها راهێنەرەکەی پۆرتوگال گوتی: "ئەو هەمیشە لەسەدا سەدی هەوڵەکانی خۆی پێشکێشی هەڵبژاردەکەی دەکات، پێموانییە کردنەدەرەوەی یوڤی کاریگەری لەسەر ورەی کریستیانۆ دروست بکات، خۆشحاڵ دەبم ئەگەر باسی داهاتووی خۆیم بۆ بکات.".

میدیاکانی ئیسپانیا داهاتووی رۆناڵدۆیان بە یانەی ریال مەدریدەوە بەستووەتەوە کە ساڵی 2018 لە یانەی شاهانەوە پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵییەوە کرد

رۆناڵدۆ لە میدیاکانی ئیسپانیا ناوی بەستراوەتەوە بە گەڕانەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید، کە لە ساڵی 2018 بۆ پەیوەندیکردن بە یۆڤنتۆسەوە بە جێی هێشت، 

ئەو راهێنەرەی پۆرتوگال ئەوەشی گوت: "لەسەر ئاستی کەسیی ئامۆژگاری کریستیانۆم کرد، من راهێنەری ئەو بووم کاتێک تەمەنی 18 ساڵ بوو و پەیوەندیەکی بەهێزمان لەنێوانماندا هەبوو".

لە کۆتایی قسەکانیدا سانتۆس گوتی: "من رۆناڵدۆ پێکەوە زۆر قسە دەکەین، بەڵام ئەم گفتوگۆیانە تایبەتن زیاتر هاوڕێیانەیە، بەڕاستی پەیوەندی من رۆناڵدۆ پەیوەندی دوو هاوڕێیە پێش ئەوەی پەیوەندی نێوان یاریزان و راهێنەر بێت، بەڵام جیاوازی هەیە کاتێک لەتیمی نیشتمانی بێت. ئەگەر پێویستی بە ئامۆژگاریی من هەبێ بوێ، ئەوە راستەوخۆ چی بە مێشکمدا بێت سەبارەت بە ئەو ئەستێرەیە بێ دوودڵی پێیدەڵێم».