پێپێ ریێنای گۆڵپارێزی ئاستۆن ڤێلا تووشی کۆرۆنا بووە

رووداو - هەولێر

پێپێ ریێنای گۆڵپارێزی یانەی ئاستۆن ڤێلا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

گۆڵپارێزەی ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، بەڵام تەندروستیم زۆر باشە و هەست بە باشبوون دەکەم، لە ماڵەکەی خۆشمدا خۆم کەرەنتین کردووە.

ریێنا دەڵێت، پشکنینم نەکردووە، بەڵام دەزانم تووشی کۆرۆنا بووم و سەرجەم نیشانەکانم تێدا دەرکەوتووە، هەروەها دەڵێت، ئێمە باشین و کێشەمان نییە خانووی زۆر گەورە و هەموو پێداویستییەک و هەوای پاکیشمان هەیە، بەڵام خەڵکانی دیکە لە نێو خانوێکی بچووکدان و کێشەیان بۆ درووست دەبێت، من خەمی ئەوانمە.

ریێنا چوارەم یاریزانی پرێمەرلیگە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت لە دوای هەریەکە لە کالوم هۆدسۆن ئۆدۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی و میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسیناڵ، هەروەها ئارتور بۆروکی گۆڵپارێزی بۆرنمۆس کە هەرسێکیشیان لە ڤایرۆسەکە رزگاریان بووە.