بەهێزترین یارییەکانی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020

24-03-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020، گرنگترین یارییەکانی رۆژ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بەردەوامدەبن، ئەمڕۆش زنجیرەیەک یاریی بەهێز و گرنگ بەڕێوەدەچن.

لە گرنگترین یاریی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکاندا و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەنێو یاریگە و هاندەرانی دووەم یاریی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامدەدات، کە مانشافت یەکەم یارییە لە پاڵاوتنەکاندا دەیکات.

ئەم یارییە کاژێر 22:45 لەسەر یاریگەی یوهان کرۆیف ئارێنا بەڕێوەدەچێت، هۆڵەندا بۆ بردنەوەی دووەم لەسەریەک و ئەڵمانیاش بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سێ خاڵ رکابەری یەکدی دەکەن.

لە یارییەکی دیکەدا، لە کۆمەڵەی پێنجەمدا هەڵبژاردەی کرواتیای دووەمی مۆندیالی 2018، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە، هەر لەو کۆمەڵەیەدا وێلز میوانداریی سلۆڤاکیا دەکات.

هەرچی بەلجیکایە، دوای بردنەوەی یاریی یەکەم لە رووسیا، ئەمشەو بۆ بردنەوەی دووەم یاریی لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی قوبرس دەبێتەوە.

یارییەکانی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020

وێلز - سلۆڤاکیا 17:00
کازاخستان - رووسیا 17:00
هەنگاریا - کرواتیا 20:00
سان مارینۆ - سکۆتلاند 20:00
ئیسرائیل - نەمسا 20:00
ئێرلەندای باکوور - بیلارووسیا 22:45
هۆڵەندا - ئەڵمانیا 22:45
قوبرس - بەلجیکا 22:45
سلۆڤینیا - مەقدۆنیا 22:45

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە