هیتلەر واتلێدەکات ئەمشەو سەیری یارییەکەی هۆڵەندا و ئەڵمانیا بکەیت !

رووداو-هەولێر

رووبەڕووبوونەوەی ئەڵمانیا و هۆڵەندا کە ئەمشەو لە کاژێر 22:45 لە ئەمستەردام دەکرێت، مێژوویێکی پڕ لە رقوکینەی هەیە، ئەوان هەر لە کۆنەوە وەک دوژمن سەیری یەکدییان کردووە، بە چاوی بەربەرەکانێ لەیەکیان روانیوە، لەم بابەتەدا پێنچ گرنگترین رووداو و لێدوان و هۆکارەکانی پشت گەورەیی یاریی هۆڵەندا و ئەڵمانیا دەخەینەڕوو.


1
هۆکاری یەکەم و هەمیشەیی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا ئەڵمانیا بەسەرکردایەتی هیتلەر بۆ ماوەی 5 ساڵ وڵاتی هۆڵەندای داگیرکرد، نزیکەی چارەکە ملیۆن لە خەڵی هۆڵەندا لەو شەڕەدا کوژران، ئیدی لەو رۆژەوە رقیان لە ئەڵمانەکانە.


2
هەر پەیوەندیدار بەهۆکاری یەکەمەوە، ویلیام ڤان هانخمی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەڵێت: من نامەوێ 1-0 لێیان ببەینەوە، دەمەوێ زەلیلیان بکەین، من رقم لێیانە چونکە خێزانەکەمیان کوشتووە، باوکم و خوشکەکەم و دوو برامیان کوشتووە.


3
لە مۆندیالی ساڵی 1974 کاتێک هۆڵەندا و ئەڵمانیا بەیەکگەیشتن، هۆڵەندییەکان یارییەکەیان دۆڕاند، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پاڵێوراوی یەکەم بوون بۆ نازناوەکە، ئەم دۆڕانە لە مێژووی هۆڵەندا ناونرا " دایکی دۆڕانەکان" بە واتای ئەوەی کە گەورەترین شکستبووە لە مێژووی هۆڵەندا، ئەم قسەیەش لەسەرزاری هێرمان کۆیفۆفی کۆمێنتاری هۆڵەندییەوە بڵاوبووەوە.


4
دۆڕانەکەی 1974 و گوتنەوەی ئەو دروشمەی کە هۆڵەندا تووشی دایکی دۆڕانەکان بووە وەستا، چونکە لە ساڵی 1988 هۆڵەندا لە ئەڵمانیای بردەوە و بوونە پاڵەوانی یۆرۆ، ئەمەش لە ژێر پاڵەپەستۆی هاندەراندا روویدا.


5
کارل هاینز رۆمەنیگە لەسەر ئەو یارییەی 1988 دەڵێت: پێش یارییەکە سوێندمان بۆ سەرکەوتن خوارد، بەڵام دەشمانزانی یارییەکە بۆ ئێمە ئاڵۆزدەبێت، چونکە ئەو سەرکەوتنە بۆ ئێمە زۆر گرنگبوو کە هەست بە شانازی بکەین، بەڵام بۆ ئەوان لێدانی ئێمە هەمووشتێک بوو، ئەوان زۆر لەو رقەی ئێمە بۆ ئەوان زیاتر رقیان لە ئێمەیە.


6

لە دوای بردنەوە لە ئەڵمانیا، لە یاریی کۆتایی هۆڵەندا سەرکەوتنی بەسەر یەکێتیی سۆڤیێتدا بەدەستهێنا، بوونە پاڵەوان و گەڕانەوە بۆ ئەمستەردام بۆ ئاهەنگگێڕان، رینۆس میشێڵزی راهێنەر لەبەرامبەر کۆشکی پاشایەتی وەستا و بە هاندەرانی گوت: پاڵەوانێتییەکەمان بردەوە، بەڵام هەموومان ئەوە دەزانین کە یاریی پێشکۆتایی، یاریی کۆتایی راستەقینەبوو.



7

لە ساڵی 1990 لە قۆناخی 16ـی مۆندیال هەردوو هەڵبژاردە جارێکی دیکە بەریەکدیکەوتن رووداوە مێژووییەکی نێوان فرانک رایکارد و رودی ڤۆلەر روویدا، کاتێک رایکارد تفی بە رۆدیدا کرد و هەردووکیان بە کارتی سوور دەرکران، ئەڵمانیاش یارییەکەی بردەوە و لە کۆتاییشدا بووە پاڵەوانی مۆندیالی سێیەم لە مێژوویدا.


8
لە یۆرۆی 1992 هۆڵەندییەکان تۆڵەیان لە ئەڵمانیا کردەوە و 3-1 لێیان بردنەوە، بەڵام نازناوەکەیان بۆ دانیمارک جیهێشت.