ڤیدیۆ؛ چیدی جیاوازی لە نێوان یاریزانانی پیاو و ژندا ناکرێت

24-02-2022
ئیحسان تاهیر
میگان راپینۆ
میگان راپینۆ
نیشانەکردن میگان راپینۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا 24 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت لە یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەی وەردەگرێت و بەڵێنی ئەوەی پێدراوە کە لەمەودوا پاداشت و مووچەی یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەی پیاوان و خانمانی ئەمریکا یەکسان دەکرێتەوە.
 
بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدڕالی، لەمەودوا مووچە و خەرجییەکانی هەڵبژاردە نیشتیمانییەکانی پیاوان و خانمان لە ئەمریکا، لە هەموو یارییە دۆستانە و لە پاڵەوانێتییە فەرمییەکاندا وەکیەک و یەکسان دەکرێت، بە مۆندیالیشەوە.
 
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا لە ساڵی 2019 سکاڵایەکی لەسەر یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکا تۆمارکرد و داوایکرد بڕی خەرجی و مووچەکانیان لەگەڵ یاریزانانی پیاو یەکسان بکرێتەوە.
 
میگان راپینۆی خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی خانمانی ئەمریکا، دوای ئەم بڕیارە، گوتی "ئێستا ئێمە دەتوانین بڵێین ئەمە ئەو رۆژەیە کە تۆپی پێی ئەمریکا بەرەو باشتر هەنگاو دەنێت".
 
هەروەها گوتیشی "ئێمە نامانەوێت بگەڕێینەوە دواوە و باس لەو ستەمە بکەین کە دەرهەقمان کراوە، بەڵام ئەو رۆژێکی گەورەیە و بەدڵنیاییەوە بۆ داهاتووی تۆپی پێی ئەمریکا دەبێتە سەرەتایەکی باش".
 
بە گوێرەی ئەو بڕیارە، بڕی 22 ملیۆن دۆلار بەسەر یاریزانە خانمەکاندا دابەش دەکرێت، بڕی 2 ملیۆن دۆلارەکەی دیکەش بۆ کارە خێرخوازییەکان دابین دەکرێت".
 
تیپی پیاوانی ئەمریکا بڕی 5.375 دۆلاریان وەک پاداشت وەرگرت، کاتێک لە مۆندیالی 2014 گەیشتنە قۆناخی 16ـی مۆندیال، بەڵام تیپی خانمانی ئەمریکا تەنیا 1.725 دۆلاریان وەک پاداشت وەرگرت، کاتێک لە 2015 مۆندیالی جخانمانیان بردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە