ڤیدیۆ؛ لە یارییەکدا 3 کارتی سوور و 12 کارتی زەرد بەرزکرانەوە

24-02-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە یارییەکی پڕ شەڕ و ئاژاوەدا یانەی گاڵاتەسەرای لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاریی دێربیی تورکیا لە یانەی فێنارباخچەی رکابەری بردەوە.

لە رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی خولەکەدا، گاڵاتەسەرای لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە فێنارباخچەی بردەوە.

لە خولەکی 21 ماکس کروس بەلێدانی سزا گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، لە خولەکی 40 ریان دۆنک ئەنجامەکەی بۆ گاڵاتەسەرای یەکسانکردەوە.

لە خولەکی 80 رادەمێل فاڵکاو بەلێدانی سزا یانەی میوانی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، لە خولەکی 97 هێنری ئونیاکورو گۆڵی سێیەم و بردنەوەی گاڵاتەسەرای تۆمارکرد.

لە یارییەکەدا شەڕ و ئاژاوەیەکی زۆر لەنێوان یاریزانانی هەردوو یانەدا روویدا، بەو هۆیەوە یاریزانێک لە فێنار و یاریزانێک لە گاڵاتەسەرای دەرکران، ئەمە جگە لەوەی 11 کارتی زەرد بەرزکرانەوە، راهێنەری فێنارباخچەش دەرکرا و راهێنەری گاڵاتەسەرایش کارتی زەردی پێدرا، هەروەها لە یارییەکەدا 10 خولەک بۆ کاتی ئاسایی زیادکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە