رۆدریگۆ چۆن خۆی لە کلاسیکۆ بێبەشکرد

24-02-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چابی ئیرۆرێتا رۆدریگۆ گۆس
A+ A-

رووداو - هەولێر

چابی ئیرۆرێتا، گۆڵپرێزی یانەی سانسی ئیسپانی، کە بووە هۆکاری بێبەشکردنی رۆدریگۆ گۆسی یاریزانی بەرازیلی یانەی ریال مەدرید لە بەشداریکردن لە یاری کلاسیکۆ، رایگەیاند "گۆس شایەنی کارتی سوور بوو".

لە یاری نێوان کاستیا و سانس لە خولی پلە دووی ئیسپانیادا، رۆدریگۆ کارتێکی زەردی وەرگرت و دواتر لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵێک بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە ئاهەنگی گێڕا و گاڵتەی بە ئیرۆرێتای گۆڵپارێزی یانەی سانس کرد، کە بەهۆیەوە ناوبژیوانی یارییەکە کارتی دووەمیشی پێدا و لە یارییەکەی دەرکرد، بەمەش ناتوانێت بەشداری لە یاری کلاسیکۆی لالیگای نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنادا بکات، کە بڕیارە رۆژی 1/3/2020 لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

چابی ئیرۆرێتا، گۆڵپرێزی یانەی سانس لەو بارەیەوە گوتی "رۆدریگۆ شایەنی دەرکردن بوو، چونکە لەخۆباییبوو، رەفتارێکی منداڵانەی ئەنجامدا".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە