ڤیدیۆ؛ مانچێستەر سیتی بووە پاڵەوانی جامی کاراباو


رووداو - هەولێر

یانەی مانچێستەر سیتی نازناوی جامی کاراباوی بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە یانەی چێڵسی بردەوە.

یارییەکە لەسەر یاریگەی وێمبلی لە لەندەن بەڕێوەچوو، چێڵسی پێچەوانەی دۆڕانەکەی لە پرێمەرلیگدا بە 6-0 لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرزتری پێشکەشکرد و هەوڵیدا تۆڵە لە سیتی بکاتەوە، بەڵام لە کاتی ئاساییدا هیچ گۆڵێک نەکرا و یارییەکە چووە کاتی زیادکراو، لەوێش هێرشبەرانی هەردوو یانە لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوون و پەنابرایە بەر لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە و مانچێستەر سیتی بە 4-3 یارییەکەی بردەوە و نازناوەکەی بردەوە.

ئەمە ساڵی دووەمە لەسەریەک مانچێستەر سیتی دەبێتە پاڵەوان و شەشەم نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.

دوای ئەم دۆڕانە بارودۆخی ماوریزیۆ ساری، راهێنەری چێڵسی بەتەواوی تێکدەچێت و ئەگەری دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی زیاتر دەبێت.