لاپۆرتا هێرشێکی تووند دەکاتە سەر ریال و تەڕ و وشک پێکەوە دەسووتێنێت

24-01-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن خوان لاپۆرتا ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، تووڕەیی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی لە یاریی نێوان ریال مەدرید و ئەلمێریا روویدا، گوایە ناوبژیوان لە بەرژەوەندی ریال مەدریددا چەندین بڕیاری هەڵەی داوە. سەرۆکی بارسا گوتی "بەداخەوە رکابەرەکەمان بە یارمەتی ناوبژیوانان چەندین خاڵی کۆکردووەتەوە".
 
ریال مەدرید دوای دواکەوتن بە ئەنجامی 2-0 ریمۆنتادای بەسەر ئەلمێریادا کرد و بە ئەنجامی 3-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام ئەو یارییە بەهۆی چەند بڕیارێکی ناوبژیوانەوە مشتومڕێکی گەورەی نایەوە.
 
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا، گوتی "بەم ئەنجامانە، من پێموایە کە کێبڕکێکە دادپەروەری نییە، نەک تەنیا لەم یارییەدا، چونکە ئێمە شیکاریمان بۆ ئەو پرسە کردووە، و لە ئێستاوە کۆمەڵێک خاڵ هەیە کە رکابەرەکەمان بە سوودوەرگرتن لە بڕیارەکانی ناوبژیوانان بەدەستیهێناون". ئەو گوتیشی "ئێمە لەسەر ئەمە راهاتووین".
 
سەرۆکی بارسا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمجارە شتەکان روونتر بوون، هەر بۆیەش سکاڵایەکی فەرمیمان تۆمارکردووە، جگە لەوەش لە سەرووی هەموو شتێکەوە نیگەرانم لە مۆڕاڵی یاریزانەکانمان.
 
لە درێژەی قسەکانیدا، لاپۆرتا گوتی "بەرامبەر ریال بێتیس یارییەکی باشمان ئەنجامدا، شانازی بە شێوازی رۆیشتنی شتەکان دەکەین، بەڵام بینیم یاریزانەکان هەستیان بە نیگەرانی کرد سەبارەت بەو شتانەی لە بێرنابیۆ روویاندا، بێگومان ئێمەش وەک یانە دەبێت بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەین".
 
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "کەناڵی ریال مەدرید گوشار دەخاتە سەر ناوبژیوانان، لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی ئیسپانیا قسەم کرد و پێیڕاگەیاندم ئەوەی رابردوو رۆیشت، بەڵام پلانیان هەیە بۆ ئەم بابەتە رێوشوێنی پێویست وەربگرن. هەروەها پێیڕاگەیاندم کە ناوبژیوانان هەست بە گوشار ناکەن".
 
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی "من سەرۆکێکم لە بەرامبەر بارودۆخەکاندا خۆم ناشارمەوە، و باوەڕموایە دەبێت دەنگم لەسەر ئەم بابەتە بەرزبکەمەوە، چونکە نادادپەروەری دەبینم، کاتێکیش ئەم نادادپەروەرییە دەبینین، سەرکۆنەی دەکەین. کەسێکمان دەوێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی چارەسەرکردنی ئەم پرسە لەئەستۆ بگرێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەسەر ئەو بابەتە و بڕیاردان بۆ راستکردنەوەی".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لەوەی دوو گۆڵی ریال مەدرید هەڵە بوون، لە گۆڵەکەی ئەلمێریا کە رەتکرایەوە، بینیم بێلینگهام درێسی یاریزانەکەی ئەلمێریای رادەکێشا. کاتێک لەسەر زەوی بوو، بەگومانەوە سەیری ناوبژیوانی دەکرد، وەک ئەوەی بڵێت با بزانین سەرکەوتوو بووم، "بۆ فریودانی یان نا؟ ئەوە گۆڵێکی یاساییە بەلای منەوە".
 
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە، گوتی "ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، زۆر قورس دەبێت بۆ ئێمە بگەینە ئامانجەکانمان".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.