نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی لیۆنێل مێسی

24-01-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی پاریس سانجێرمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

مشتومڕ لەسەر چارەنووسی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوامە.
 
پەیامنێرێکی کەناڵی تەلڤزیۆنی TYC، کە لە مێسی نزیکە، ئاشکرایکرد کە لیۆ دانوستاندنی لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە نەکردووە، و حەزدەکات گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا گفتوگۆ لەنێوان مێسی و بەرپرسانی یانە پاریسییەکان بەڕێوەدەچێت بۆ تەواوکردنی کارەکان بە باشترین شێوە.
 
ئەو پەیامنێرە ئەرجەنتینییە، روونیکردەوە کە شێوازی رێککەوتنەکە بۆ مانەوەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە، چونکە هێشتا دیارنییە کە بڕگەی نوێکردنەوە لە گرێبەستەکەدا چالاکدەکرێتەوە بۆ وەرزێکی دیکە و مانەوە تاوەکو هاوینی 2024، یان  یاریزانەکە گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکات.
 
لە کاژێرەکانی رابردوودا، چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی رایانگەیاند، کە مێسی لە بیرۆکەی نوێکردنەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کشاوەتەوە دوای ئەوەی مۆندیالی لەگەڵ ئەرجەنتین بردەوە.
 
تەنانەت پێشتر هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باسیان لەوە دەکرد کە لیۆنێل مێسی پەیوەستە بە گواستنەوە بۆ یانەکانی دیکەی وەک هیلالی سعودی و ئینتەرمیامیی ئەمریکی.
 
هەروەها هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن لە یانەی بارسێلۆنا هیوادارە جارێکی دیکە گۆڵکاری مێژوویی خۆی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، دوای دوو ساڵ لە رۆیشتنی لە کامپ نو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).