ڤیدیۆ؛ بیلباو بە سەرکەوتنەوە گەڕایەوە باسک

رووداو دیجیتاڵ

 

ئاتلێتیک بیلباو بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە رایۆ ڤالیکانۆی بردەوە، لەو یارییەدا کە لە گەڕی 22ـی لالیگادا لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بووە میوانی یانەکەی مەدرید.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 30 لە لایەن نیکۆ سیرانۆی یاریزانی ئاتلێتیک بیلباوەوە بە شێوازێکی جوان تۆمارکرا، کە لە نیوەی دووەمدا تیپی خاوەن ماڵ لە هەموو هەوڵەکانیدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانبوون شکستی هێنا.
 
یانەکەی هەرێمی باسک بەم سەرکەوتنە، ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 31 خاڵ و چووە پلەی نۆیەمی ریزبەندیی.
 
هەرچی رایۆ ڤاییکانۆیە، سەرەڕای دۆڕان لە پلەی هەشتەم و بەجیاوازی گۆڵ لەپێش ئاتلێتیک بیلباو مایەوە، کە ئەمیش 31 خاڵی هەیە. 
 
لە گەڕی داهاتوودا ئاتلێتیک بیباو میوانداری ئیسپانیۆل دەکات و رایۆ ڤاییکانۆش دەبێتە میوانی سێتلتا ڤیگۆ.