وەرزشڤانێکی کورد ناوی دەچێتە نێو پەرتووکی گینس

25-01-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
حوسێن بەهامین
حوسێن بەهامین
نیشانەکردن حوسێن بەهامین
A+ A-

رووداو - هەولێر


حوسێن بەهامین، وەرزشوانێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد، کاتێک توانیی 4 کاژێر لەسەریەک مشتەکۆڵە بهاوێژێت.

وەرزشوانە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان میوانی رووداو بوو و گوتی، 50% کارەکان بۆ تۆمارکردنی ناوەکەم لە پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تەواوبووە و پاڵپشتییەکی زۆرم دەکرێت بۆ ئەوەی ئاستی باشتر پێشکەشبکەم.

بەهامین زیاتر گوتی، تیپی سەرداری بۆکان زۆر هاوکاریی ئەویان کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت ئاستێکی بەرز پێشکەشبکات و لە 4 کاژێردا 5 هەزار مشتەکۆڵەی هاوێشتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە