ڤیدیۆ؛ ریڤەر پلەیت بوو بە پاڵەوانی جامی خولی ئەرجەنتین

23-12-2023
ئیحسان تاهیر
ریڤەر پلەیت
ریڤەر پلەیت
نیشانەکردن ریڤەر پلەیت جامی خولی ئەرجەنتین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریڤەر پلەیت نازناوی جامی خولی ئەرجەنتینی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی رۆزاریۆی بردەوە.
 
پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە بە یارییەک دیاریدەکرێت، کە لە نێوان براوەی هەردوو قۆناخی خولی ئەرجەنتین لە وەرزی ئاسایی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ریڤەر پلەیت پاڵەوانی قۆناخی یەکەمی بەدەستهێنا و قۆناخی دووەمیش پاڵەوانەکەی رۆزاریۆ بوو. 
 
یارییەکە لەسەر یاریگەی یونیکۆ مادری دی سیودادێس لە سانتیاگۆ دێل ئیسترۆ بەڕێوەچوو، کە براوەکەی ریڤەر پلەیت بوو.
 
گۆڵی یەکەمی ریڤەر پلەیت لە خولەکی 41 لەلایەن فاکوندۆ کۆلێدیۆ تۆمارکرا.
 
لە نیوەی دووەمدا و دوای تێپەڕبوونی 15 خولەک، ریڤەر پلەیت سوودی لە دەرکردنی جامینتۆن کامپازی یاریزانی رۆزاریۆ بە کارتی سوور وەرگرت و ناچۆ فێرناندێز لە خولەکی 76 گۆڵی دووەم و بردنەوەی ریڤەر پلەیتی  تۆماریکرد.
 
تیپەکەی مارتن دیمیکێلیسی راهێنەر دەیتوانی چەندین گۆڵی دیکە تۆماربکەن، بەڵام یاریزانەکانی پەلەیان دەکرد و چەندین دەرفەتی ئاسانیان لەدەستدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە