ڤیدیۆ.. مانچێستەر سیتی و گواردیۆلا مێژوویەکی گەورەیان تۆمارکرد

23-12-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مانچێستەر سیتی
مانچێستەر سیتی
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوی مۆندیالی یانەکانی بردەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر یانەی فلومێنێنسی بەرازیلی بەدەستهێنا.
 
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە یاریگەی جەوهەرە لە جەددەی سعودیە بەڕێوەچوو، هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە.
 
دوای تەنیا 40 چرکە، جولیان ئەلڤارێز، هێرشبەری لاوی ئەرجەنتینی بە سینگ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی مانچێستەر سیتی تۆمارکرد، گۆڵەکەی بووە خێراترین گۆڵ لە مۆندیالی یانەکاندا تۆماربکرێت.
 
لە خولەکی 27 نینۆ، بەرگریکاری یانەی فلومێنێنسی بەهەڵە گۆڵی دووەمی بۆ یانە ئینگلیزییەکە لە خۆیان کردەوە و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئارامییەکی زۆرەوە لە بەرژەوەندیی یانەی مانچێستەر سیتی کۆتاییهات.
 
فیل فۆدین، گۆڵی سێیەمی بۆ پاڵەوانی ئەوروپا لە خولەکی 71 تۆمارکرد و یانە بەرازیلییەکەی بەتەواوی بێهیوا کرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە بە دوو خولەک، جولیان ئەلڤارێز، گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی بۆ مانچێستەر سیتی تۆمارکرد.
 
یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی مانچێستەر سیتی کۆتاییهات، یانەکە بووە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان.
 
دوای بردنەوەی ئەم نازناوە، مانچێستەر سیتی بووە یەکەم یانەی ئینگلیزی لە یەکەم بەشداریکردنیدا نازناوی جامی جیهانی یانەکان بباتەوە.

 
مانچێستەر سیتی بەبردنەوەی نازناوەکە نازناوی پێنجەمی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا، پێشتر هیچ یانەیەکی ئینگلتەرا نەیتوانیووە ئەم ریکۆردەش تۆماربکات.
 
پێپ گواردیۆلا، بەبردنەوەی نازناوەکە لەگەڵ مانچێستەر سیتی بووە، یەکەم راهێنەر لە مێژوودا 4 نازناوی مۆندیالی یانەکانی بردبێتەوە.

 

 
گواردیۆلا یەکەم راهێنەرە لەگەڵ سێ یانەی جیاواز نازناوی جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنابێت.
 
دوای بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، رۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە