سیریا ئەی.. میلان و لازیۆ یاری لووتکە دەکەن

23-12-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن میلان لازیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتال 

لە کۆی 8 یاری گەڕی 14ـی سێریا ئەیدا، کە ئەمشەو بەڕێوەدەچن، میوانداریکردنی لازیۆ لەلایەن میلانەوە یاری لووتکە دەبێت.

دوای ئەوەی لەم گەڕەدا یوڤێنتوس بە فیۆرێنتینا دۆڕا، میلان تاکە یانەی سێریا ئەی و هەر پێنج خولە گەورەی ئەوروپایە کە تووشی شکست نەبووە، ئەمە وا لە رۆسۆنێری دەکات هەوڵبدات لە سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت، کە بێگومان هۆکاری لەوەش گرنگتر بۆ ئەوەی یاریزانانی پیۆلی کۆششەکانیان لەپێناو بردنەوەی 3 خاڵی یارییەکەدا دووئەوەند لێبکەن، ئەوەیە کە نایانەوێت پێشەنگی لەدەستبدەن، کە 31 خاڵیان هەیە و بەجیاوازی تەنیا خاڵێک لەپێش ئینتەرمیلانن.

یارییەکە بۆ میلان ئاسان نابێت، چونکە یاریزانانی لازیۆش لە گەڕی رابردوودا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر ناپۆلیدا بەدەستهێناوە و بە پەرۆشن بۆ بەدەستهێنانی دووەم بردنەوەی گرنگ لە دوو یانەی گەورە بەسەریەکەوە.

لە یارییەکی دیکەی گرنگدا ئینتەرمیلانی دووەمی ریزبەندیی دەبێتە میوانی هێلاس ڤێرۆنا و هەوڵدەدات حەوتەم سەرکەوتنی بەسەریەکەوە بەدەستبێنێت، کە 6 یارییە بەسەریەکەوە دەیباتەوە.

یارییەکانی ئەمڕۆ:

هێلاس ڤێرۆنا - ئینتەرمیلان 20:30
میلان - لازیۆ 22:45
بۆلۆنیا - ئاتالانتا 22:45
رۆما - کالیاری 22:45
ئۆدینێزی - بێنێڤێنتۆ 22:45
سامپدۆریا - ساسۆلۆ 22:45
ناپۆلی - تۆرینۆ 22:45
سپێزیا - جێنەوا 22:45

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە