ڤیدیۆ؛ بە 3 گۆڵ 3 خاڵی لە ڤایادۆلید وەرگرت

23-12-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بارسێلۆنا ڤایادۆلید
A+ A-

رووداو دیجیتال 

یانەی بارسێلۆنا بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی و 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

بارسێلۆنا لە گەڕی 15ـی لالیگادا بووە میوانی ڤایادۆلید و بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.

بارسا هەر لەسەرەتاوە دەستی بە هێرشکردنە سەر گۆڵی تیپی خاوەن یاریگە کرد و دوای 21 خولەک لینگلێ بەسەر گۆڵی یەکەمی بەدەستهێنا.

لە خولەکی 35دا برایتوەیت گۆڵی دووەمیشی بۆ یانەی کەتەلۆنی بەدەستهێنا.

لە نیوەی دووەمدا هیچ دەستپێشخەرییەک بە ڤایادۆلیدەوە دیارنەبوو، تاوەکو لیۆنێل مێسی، کە باشترین یاریزانی یارییەکە بوو، لە خولەکی 65دا گۆڵی سێیەمی بۆ بارسا بەدەستهێنا و ریکۆردی پێلێی ئەفسانەی بەرزیلی شکاند و ژمارەی گۆڵەکانی بۆ بارسێلۆنا گەیاندە 644 گۆڵ، کە هیچ یاریزانێکی دیکە لە مێژوودا ئەوەندە گۆڵەی بۆ یەک یانە تۆمارنەکردووە.

بەم سەرکەوتنە بارسێلۆنا بە 24 خاڵ گەیشتە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولەکە و ڤایادۆلیدیش 14 خاڵی هەیە و لە پلەی 18ـەمدایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە