بۆکسینگ دەی ،ماندوو بوونی تیمەکان و چێژبەخشین بە بینەر

24-12-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن بۆکسینگ دەی
A+ A-


ھــەکاری قانع

بۆکسینگ دەی بۆنەیەکی  بەڕیتانیە کە ماوەیەکی درێژە پەیڕەو دەکرێت و خەڵکانی بەڕیتانیا لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژە لە جیاتی پشوو زیاتر ماندوو ئەبن .

 ئەم بۆنەیه‌ لە ژیانی ڕۆژانەوە گواسترایەوە بۆ تۆپی پێی بەڕیتانیا و ئینگلتەرا بە تایبەتی
بۆکسینگ دەی کە لە شەوی 25 لەسەر 26 دیسەمبەری ھەموو ساڵێ دەستپێده‌كات و 10 ڕۆژ بەردەوام ده‌بێت .

 یانەکانی ئینگلتەڕا لەو ماوەیەدا زۆرترین یاری ئەنجام ئەدەن ، بۆ نمونە لەمساڵدا یانەیەکی وەکوو لیڤەرپوول لە ماوەی 7 ڕۆژدا سێ یاری ئەنجام ده‌دات ئارسیناڵ كە لە ماوەی 9 ڕۆژدا 3 یاری و مانچستەر سێتی و مانچسێتەر یونایتد لە ماوەی 8 ڕۆژدا سێ یاری ئەنجام ئەدەن ،ئەمەش یاریزان تووشی ماندوو بوون و پێکانی مەترسیدار ده‌كات.

بۆکسینگ دەی پێمان ده‌ڵێت  کە ژمارەی پێکانەکان لەو 10 ڕۆژەدا زیاترە لە ژمارەی پێکانەکان لە 40 ڕۆژدا لە مانگەکانی تر، لەو کاتەدا کە خولەکانی تر لە پشوودان و ئاھەنگی کریسمیس و سەری ساڵ ئەگێڕن یاریزانەکانی پرێمەرلیگ چێژ بە بینەر دەبەخشن و دیاری سەری ساڵ دەبەخشنەوە بە ھەوادارانی تۆپی پێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە