دیاربەکر گاڵاتەسەرای تووشی کێشە دەکات


رووداو - هەولێر

دیاربەکر لە چاوەڕوانی رووبەڕوبوونەوەی هەردوو یانەی گاڵاتەسەرای و بیوک شەهیر بەلەدییە سپۆر دایە کە ئەمڕۆ یارییەکە لە میانەی یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەمی جامی تورکیا لە یاریگای ئاتا تورک بەرێوەدەچێت.

بەهۆی تێکچوونی یاریگاکە، پەیژەکانی یاریگاکە لە یارییەکەدا رێژەی 60% بەتاڵ دەبێت، کە 13000 هاندەر لەخۆی دەگرێت، بەڵام لەم یارییەدا تەنها 4هەزار و 600 هاندەر دەتوانن لە نێو یاریگاکە ئامادەبن.


مانگێک لەمەو بەر هەموو زانیارییەکان لەبارەی خراپی یاریگاکە بە سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر راگەیاندراون، بەڵام سەرۆکی شارەوانی یاریگاکە پشتگوێیخستووەو ئەمەش نارەزایەتی هاندەرانی بەداوی خۆیدا هێنا.

ئەمە یەکەمجارە یانەیەکی گەورەی تورکی بچێتە دیاربەکر، بەڵام بەهۆی مەترسی دارۆخانی یاریگاکە بەشێکی زۆری هاندەران لە نمایشەکانی ئەو یانەیە بێبەش دەبن.