ڤیدیۆ؛ گریمیۆ هەنگاوێک لە بردنەوەی کۆپا لیپەرتادۆرێس نزیکبوویەوە

23-11-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کاتی تۆمارکردنی گۆڵەکەی گریمیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی گریمیۆی بەرازیلی هەنگاوێکی گرنگی بۆ بردنەوەی نازناوی کۆپا لیپەرتادۆرێس بڕی، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر یانەی لانۆسی ئەرجەنتینی بەدەستهێنا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یانەی گریمیۆمیوانداریی یانەی لانۆسی کرد لە یاریی چوونی کۆتایی کۆپا لیپەرتادۆرێس و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە.

 

لە خولەکی 83 سیسیرۆ سانتۆس گۆڵێکی بۆ یانە بەرازیلییەکە تۆمارکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات، یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانەش لە 30 ئەم مانگە لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین ئەنجامدەدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە