ئەمجارەیان هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەشوێنی پیرۆ بەشدار دەبێت

23-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئیتاڵیا-فیفا
A+ A-
رووداو-هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان پێدەچێت هەڵبژاردەی پیرۆ لە جامی جیهانی 2018 ی رووسیا سڕبکات و لە شوێنی ئەو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری پێبکات.

 بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، فیفا بە نیازە هەڵبژاردەی پیرۆ لە جامی جیهانی 2018 دەربکات  بەهۆی پێشێلکردنی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و لە شوێنی ئەو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری پێبکات.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، حکومەتی پیرۆ داوای لە فیدراسیۆن کردووە لە ژێر سەرپەرشتی ئەوان کاروبارەکانیان بەڕێوە ببەن، ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی پیرۆ ئەم بڕیارەی حکومەت جێبەجێ بکات ئەوا دەبێتە هۆی پێشێلکردنی یاسای فیفا، بۆیە ئەگەر ئەمە رووبدات ئەوا هەڵبژاردەی پیرۆ لە جامی جیهانی سڕدەکرێت و لەشوێنی ئەو هەڵبژاردەیەکی دیکە بەشدار دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە