ئه‌كاد یه‌كه‌مى بادمنتۆن بوو


رووداو -هه‌ولێر

یانەی ئەکاد نازناوی پاڵەوانیەتی بادمنتۆنی کچانی یانەکانی کوردستانی بردەوە، هەوادارانی ئەم یارییەش داوای پاڵپشتی دەکەن.

ئەم پاڵەوانیەتیە یارییەکانی بە شێوازیی خول بە بەشداریی هەژدە یانە لە هۆڵی داخراوی شەقڵاوە  بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەچوو، دوای ململانێیەکی بەهێز یانەی ئەکاد پشکی شێری بردەوە، یانەی ئەفرۆدێت پلەی دووەمی بەدەست هێنا، یانەکانی شەقڵاوە و ئافرەتانی هەولێر لە پلەی سێیەم هاتن.

ئەمساڵ پەنجا و چوار كچە یاریزانان لە رکابەرییەکی بەهێزدا بوون، هەروەها بۆ یەکەمین لە مێژووی یارییەکەدا چوار یاریزانی پیشەوەری ئێرانی هاوشانی کچانی کوردستان بەشداربوون.

ساڵانە یەک پاڵەوانیەتی لەم شێوەیە دەکرێتەوە بۆ یانەکانی کوردستان، هەروەها کێشەیەکی دیکەی تیپەکان نەبوونی شوێنی راهێنانیان و کەل و پەل.

بادمنتۆن یارییەکی کۆنی بەڕیتانیە لە ساڵی ١٨٧٠ بۆ یەکەمین جار ئەم یارییە لە ناو هێزەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە دواتر بەجیهاندا بڵاوبووەتەوە.