ڤیدیۆ؛ تیپەکەی تیتێ گەیشتە پلەی دووەمی خولی نایابی بەرازیل

23-10-2023
ئیحسان تاهیر
تیتێ
تیتێ
نیشانەکردن تیتێ فلامینگۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی پڕ لە رکابەریدا، لە خولی نایابی بەرازیلدا، فلامینگۆ بەسەرکردایەتی تیتێی راهێنەر، لە ڤاسکۆ داگامای بردەوە و 3 خاڵی دیکەی خستە سەر هەگبەی خاڵەکانی.
 
فلامینگۆ لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری ڤاسکۆ داگامای کرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی پێهێنا.
 
نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، کە تێیدا فلامینگۆ هێرشی زیاتری کردە سەر گۆڵی میوانەکەی.
 
لە نیوەی دووەمدا، گێرسۆن تاکە گۆڵی تیپی خاوەن ماڵ و یارییەکەی، لە خولەکی 76 تۆمارکرد و یارییەکە بە سەرکەوتنی فلامینگۆ کۆتاییهات.
 
دوای 28 یاری، تیپی راهێنەر تیتێ بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی بەدەستهێنا و بە 9 خاڵ لە رکابەرەکەی لە بۆتافۆگۆ دوورە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە