ئیکاردی هەڵوێستی خۆی بۆ مانەوە لە پاریس ئاشکراکرد

رووداو - هەولێر

ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەسەر ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا بەردەوامە، دوای ئەوەی دوو گۆڵی بەرامبەر کلەب برووج تۆمارکرد.

ئیکاردی دوای بردنەوەی ئەو یارییە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لەگەڵ یانەکەی بوونە خاوەنی 9 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەیانن.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لە لێدوانێکدا دوای یارییەکە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ماتادۆری نوێی پاریسە گوتی، ماتادۆر لە یانەکە هەیە، ئەویش ئیدینسۆن کاڤانییە.

ماورۆ زیاتر گوتی، پەیوەندییەکی زۆری باشی لەگەڵ ئیکاردی هەیە و هەموو توانایەکی لەپێناو پاریس دەخاتەگەڕ.

لەکۆتایی قسەکانیدا لەبارەی مانەوە لە پاریس سانجێرمان ئیکاردی دەڵێت، زۆر دڵخۆشم لە پاریس، بابزانین لە کۆتایی وەرزدا چی دەبێت.

ئیکاردی لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا، بەشێوەی خواستن لە یانەی ئینتەرمیلانەوە چووە یانەی پاریس سانجێرمان، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی یانە فەرەنسییەکە دەتوانێت بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بکڕێتەوە.