خەڵاتی کوڕی زێڕین چۆن پێشکەشدەکرێت؟

 

خەڵاتی کوڕی زێڕین ( Golden Boy ) دەدرێ بەکێ ؟ لە ساڵی چەندەوە ئەم خەڵاتە دیاری کراوە ؟

ئەمڕۆ بەیانی کیلیان ئێمپاپێ بوو بە 15 ـیەمین یاریزانی لاو خەڵاتی Golden Boy پێبەخشرا.


خەڵاتی کوڕی زێرین لە ساڵی 2003 بۆ یەکەمجار لەلایەن ڕۆژنامەی  Tuttosportـی ئیتاڵیەوە بەخشرا بە باشترین یاریزانی لاوی ساڵەکە، یەکەم یاریزان رافائێل ڤان دێر ڤارتی هۆڵەندی بوو خەڵاتەکەی بردەوە.

لەوکاتەوە تا ئێستا ئەو خەڵاتە ساڵانە دەدرێ بە باشترین یاریزانی خوار 21 ساڵ کە لەو ساڵەدا ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات.

دیاری کردنی باشترین یاریزانی لاو لەلایەن زیاتر لە 20 رۆژنامەی گەورەی ئەوروپاوە دەبێ کە تیایاندا ( Tuttosportـی ئیتاڵی - The Timesـی بەڕیتانی -  France Footballـی فەڕەنسی - Mundo Deportivo و Marcaـی ئیسپانی - Sport Expressـی ڕووسی - A Bolaـی پرتوگالی ) 

تاکو ئێستا هیچ یاریزانێك نەیتوانیوە دووجار خەڵاتەکە بباتەوە، بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکان زۆرترین جار بەدەستیان هێناوە کە سێ جارە.

ئەو یاریزانانەی خەڵاتەکەیان بردۆتەوە ئەمانەن :

1- رافائیل ڤان دێرڤارت - هۆڵەندا - ئەیاکس 2003
2- وەین روونی - ئینگلتەرا - ئیڤەرتۆن،مانچستەر یونایتد 2004
3- لیۆ مێسی - ئەرجەنتین - بارسالۆنا 2005
4- سیسیک فابریگاس - ئیسپانیا - ئارسیناڵ 2006
5- کۆن ئەگوێڕۆ - ئەرجەنتین - ئەتلێتیکۆ مەدرید 2007
6- ئەندەرسۆن - بەرازیل - مانچستەر یونایتد 2008
7- ئەلیکسەندەر پاتۆ - بەڕازیل - ئەی سی میلان 2009
8- ماریۆ بالۆتێلی - ئیتالیا - ئینتەر میلان، مانچستەر سیتی 2010
9- ماریۆ گۆتزێ - ئەڵمانیا - بروسیا دۆرتمۆند 2011
10- ئیسکۆ - ئیسپانیا - مالاگا - 2012
11- رەحیم ستێرلینگ - ئینگلتەڕا - لیڤەرپوول 2013
12- پاوڵ پۆگبا - فەڕەنسا - یۆڤێنتۆس 2014
13- ئەنتۆنی مارتیال - فەڕەنسا - مۆناکۆ، مانچستەر یونایتد 2015
14- ریناتۆ سانچێز - پرتوگال - بەنفیکا، بایێرن مونیخ 2016
15 - کیلیان ئێمپاپێ - فەڕەنسا - مۆناکۆ - پاریس سانت جێرمان 2017

هەکاری قانع