راهێنەری ئێڤەرتۆن لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

23-10-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆناڵد کۆیمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆناڵد کۆیمان، بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە.

دوای ئەو دۆڕانە گەورەیەی لەگەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ لە نێو یاریگە و هاندەرانی لە یاریی بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی بوو بە 2 گۆڵ بەرامبەر 5 گۆڵ، رۆناڵد کۆیمانی هۆڵەندی و بەڕێوەبەری هونەری یانەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، کە لەساڵی 2005ەوە یەکەمجاربوو بۆ پێنجەم یاریی لەسەریەک یانەکە بەرامبەر یانە لەندەنییەکان بدۆڕێت.


ئێڤەرتۆن لە کۆی 9 یاریی ئەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە، دوو یاریش یەکسانبووە و 5 یاریی دۆڕاندووە، بە 8 خاڵیش لە پلەی هەژدەیەمی ریزبەندی خولەکەدایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە